ئەمڕۆ سێشەممە، 19-6-2018، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی لە بارەی بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی لەسنووری سووریا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئیدانەی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات لەسەر سنووری سووریا و رایدەگەیەنێت" پێویستە ههماههنگى تەواو لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانهدا هەبێت، کە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا شەڕی داعش دەکەن".
دوێنێ فەرماندەیی حەشدی شەعبی رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە دوو مووشەک بارەگایەکی لیواکانی 45 و 46ى حەشدی شەعبیی لەسەر سنووری لەگەڵ سووریا بۆردوومانکردووەو 22 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 12ی دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.