هاوپەیمانیەتی ناودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق و سووریا كوژرانی گەورە سەركردەیەكی داعشی بەرپرس لە تۆڕێكی فرۆشتنی نەوت و گاز لە بۆردومانێكی هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو خاكی سووریا راگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانیەتی ناودەوڵەتی دژ بە داعش ئەمڕۆ سێشەممه، لە ئەنجامی كردەیەكی سەربازی هاوپەیمانان لە ناوچەی دۆڵی فوراتی ناوەڕاست لە سووریا ئەبو خەتاب عێراقی، فەرماندەی تۆڕێكی فرۆشتنی نەوت و گازی سەر بە داعش و سێ سەركردەی تری داعش بەناوەكانی ئەبو یووسف هاشمی و ئەبو هەجیر مولحیم و ئەبو هیبە مەغریبی كوژراون.
له لایهكى ترهوه سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشكرای كرد داعش ئەو 6 بازرگانەی خاوەن كارگەكانی بیناسازی لە رۆژئاوای قەزای روتبەی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار رفاندووە.
ماڵپەڕی (سۆمەریەنیوز)ی عێراقی بڵاوی كردەوە ئەو كەسانەی رفێندراون، خاوەنداریەتی كارگەكانی چەو و چیمەنتۆ و بلۆك دەكەن لە رۆژئاوای پارێزگاكە، لەو كاتەی لە ڕێگەدا بوون بۆ چوونە سەر كارگەكانیان، لەلایەن هێزەكانی داعشەوە رفێندراون و تا ئێستاش هێزە ئەمنیەكان بەدوایاندا دەگەڕێن و چارهنووسیان نادیاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.