Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 18:46

له‌جامى جیهانى 2018 ، ڕووسیا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر میسڕدا تۆمار کرد

میسر به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر نزیكه‌ له‌ماڵئاوایی له‌مۆندیال
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 19 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له‌دووه‌م یاریاندا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ڕووسیا و میسر رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌  

ڕووسیا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر میسردا تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .

له‌خوله‌كى  47 ى یاریه‌كه‌دا  ئەحمەد فەتحی بە هەڵە گۆڵی یەکەمی لە میسڕ کرد ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى ڕووسیا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  چیرچیڤ و دزویبا   59 ، 62 تۆماریان كرد 

گۆله‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ی میسر له‌ڕێگاى یاریزان محه‌مه‌د سه‌لاح به‌لێدانى سزا له‌خوله‌كى 73 تۆمار كرا

رووسیاى وڵاتى میوانداری جامى جیهانى 2018 ، له‌دووه‌م یاری له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، نزیك بوویه‌وه‌ له‌گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتووى جامه‌كه‌ ، هه‌ڵبژارده‌ى میسریش دووچارى دووه‌م شكست هات به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر نزیكه‌ له‌ماڵئاوایی له‌جامى جیهانى 

ڕیزبه‌ندى هه‌ڵبژارده‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ 

1- ڕووسیا  6 خاڵ

2- ئۆرۆگوای 3 خاڵ له‌یه‌ك یاریدا

3-  سعودیه‌ 0 خاڵ  له‌یه‌ك یاریدا

4- میسڕ 0 خاڵ

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.