Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:23

قاسم سلێمانی له‌و شوێنه‌ی عێراق به‌ده‌رکه‌وته‌وه‌

له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای پاسداران
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای پاسداران ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ له‌ عێراق به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.

حه‌سه‌ن بلارك، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ له‌ عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێرنای ئێرانی راگه‌یاندووه‌: قاسم سلێمانی،  فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای پاسداران سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ بواری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان كار ده‌كه‌ن.

گوتیشی: له‌ ئێستادا لێژنه‌كه‌ 20 پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ی له‌ عێراق له‌به‌رده‌ستدایه‌ و له‌مساڵدا كاره‌كانی به‌ كۆتا دێت.

 هه‌روه‌ها سه‌رۆكه‌ لێژنه‌كه‌ ، سوپاسی ئه‌و هاوكارییانه‌ی گه‌لی ئێرانی كرد كه‌ بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌ له‌ عێراق ته‌رخان كراوه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چه‌ند مه‌زارێكی ئایینی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌راسیمه‌كاندا پێشوازی له‌ زۆرترین سه‌ردانیكه‌ر بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.