Erbil 38°C شەممە 25 تەمووز 20:00

باڵیۆزی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن: فڕۆکه‌خانه‌ی حوده‌یدییه‌ له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌کان ده‌رهێنرا

دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو
کوردستان TV
100%

له‌به‌ری رۆژئاوای یه‌مه‌ن توانراوه‌ فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ بكرێت و  زیانێكی زۆریش به‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌كان كه‌وتووه‌.

محه‌مه‌د ئال جابر، باڵیۆزی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعودیه‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو توانیویانه‌ ده‌سه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه‌ و ده‌وروبه‌ریدا بگرن.

گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هاتووه‌و توانراوه‌ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و ژێرخانی ئابووری فڕۆكه‌خانه‌ بپارێزرێت.

ktv

لێدوانه‌كه‌ی ئال جابر له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، عه‌مید روكن عه‌بدولسه‌لام ئه‌لشه‌حی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: له‌به‌ری رۆژئاوای یه‌مه‌ن توانراوه‌ فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ بكرێت و  زیانێكی زۆریش به‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌كان كه‌وتووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: cnn

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.