چه‌كدارانی داعش بازگه‌یه‌كیان له سه‌ر ڕێگای دووبز- باجووان داناوه‌و بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوكیش رایده‌گه‌ێنێت كه ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه ناجێگیره‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری به په‌له هه‌یه.
په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری پێی راگه‌یاندین، له سنوری باجوان له رۆژئاوای كه‌ركوك. ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت كه گوایه داعش هاتۆته سه‌ر ڕێگای دووبز- باجووان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: چه‌كدارانی داعش بازگه‌یه‌كیان له‌و شوێنه داناوه‌وه شه‌رو رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا له نێوان ئه‌وان و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بووه.
هاوكات ئه‌ڵماس فازڵ ، بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركوك ناجێگیره‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری به په‌له هه‌یه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له ئێستادا له گه‌ڕه‌كی ته‌په كه گه‌ره‌گێكی كوردنشینه ، گه‌ڕان و پشكنینی ماڵان له‌لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراق ده‌ستی پێكردووه .
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.