Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:34

گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌م شاره‌و فرانکفۆرت ده‌ستی پێکرد

گه‌شتی ئاسمانیی بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی كۆمپانیای SunExpressی نێوان دیاربه‌كر و ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد. 

گه‌شته‌كان له‌ نێوان دیاربه‌كر و هه‌ریه‌ك له‌ فرانكفۆرت، دوسڵدۆرف و هانۆڤه‌ر ئه‌نجامده‌درێن و یه‌كه‌مینی ئه‌و گه‌شتانه‌ش له‌ فرانكفۆرته‌وه‌ ئه‌نجامدرا.

ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ له‌ شاری فرانكفۆرته‌وه‌ فڕیبوو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر نیشته‌وه‌. فڕۆكه‌كه‌ به‌ پرژاندنی ئاو له‌ تانكه‌ره‌كانه‌وه‌، پێشوازیی لێكرا. دواتر گوڵ به‌سه‌ر سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌دا دابه‌شكرا.

حه‌سه‌ن گۆكپنار ، جێگری پارێزگاری دیاربه‌كر له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئومێده‌واران گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان رۆڵی به‌رچاویان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئابوورییدا هه‌بێت و هه‌فتانه‌ سێ گه‌شت ئه‌نجامده‌درێن و ره‌نگه‌ گه‌شتی ئاسمانیی بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ بكه‌نه‌وه‌. 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.