رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان باس له‌هه‌ردوو یاریزان ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى ده‌كات ، ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رسامم به‌ئاست و تواناكانى رۆناڵدۆ كه‌بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى و یانه‌كه‌ى پێش كه‌شى ده‌كات ، ئه‌و له‌جیهانى تۆپى پێ ژماره‌یه و پێگه‌ى دیاره بۆیه باشترینى جیهانه
ئه‌ردۆگان ڕاشیده‌گه‌ینێت ، ڕۆناڵدۆ لهمیسى باشتره ، بۆیه باشترینى جیهانه به‌لاى منه‌وه
سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاشیگه‌یاند ، من هانده‌ری ڕۆنالدۆم ، وهپشتگیریهكانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بۆ گه‌لى فه‌له‌ستین واى له‌من كرد زیاتر به‌و ئه‌ستێره‌یه سه‌رسام ببم و هانده‌ری بم
له‌باره‌ى یاریه‌كانى جامى جیهانى و پاڵه‌وانى جامه‌كه ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند ، به‌ر له‌مۆندیال پێم وابوو ئه‌لمانیا پالێوراوى سه‌ره‌كیه له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى جامى جیهانى 2018 ، به‌لام هه‌ڵه‌بووم چونكه له‌یه‌كه‌م یاریان دووچارى دۆران هاتن ، به‌رازیل یه‌كسان بوون ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌یه‌كه‌م یاری ، مه‌كسیك یاریه‌كى باشى ئه‌نجامى دا كهبهلامهوه تێبینى بوو لهبهدیار كه‌وتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌ئاستێكى باش له‌یه‌كه‌م یاریان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.