Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:30

 له‌ زانکۆی مۆزارت،هونه‌رمه‌ند "دڵشاد سه‌عید" دکتۆرای له‌ میوزیکی کوردی وه‌رگرت

به‌ پله‌ی زۆر باش
کوردستان TV
100%

له‌ زانكۆی مۆزارت له‌ شاری ساڵزبورگی وڵاتی نه‌مسا هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌نی ناوداری كورد دڵشاد سه‌عید  بروانامه‌ی دكتۆرای له‌ ژێر ناوی "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر میوزیكی كورمانجی - له‌به‌رچاوگرتنی گۆرانییه‌ ریتمییه‌كان" به‌ده‌ست هێنا

میوزیكژه‌نی ناودار دڵشاد سه‌عید له‌سه‌ر دكتۆراییه‌كه‌ی راگه‌یاند: له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا گه‌لێك جۆری گۆڤه‌ندو دیلان و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی باسكراوه‌، كه‌ له‌سه‌ر بنكه‌ی ریتم و ریتمی ئاواز لێكۆڵینه‌وه‌كان كراون، دواتر تایبه‌تمه‌ندی میوزیكی كورمانجی ده‌ستنیشانكراون هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌مشێوه‌یه‌ له‌سه‌ر میوزیكی كوردی - كورمانجی، له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌وروپی باس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له‌ ئاوێته‌كردنی میوزیكی كوردی له‌گه‌ڵ هاوسێیه‌كانی ده‌كات.

شایانی باسه‌ دڵشاد سه‌عید، بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌كه‌ی به‌ پله‌ی زۆر باش  له‌ رۆژی سَشه‌مه‌ 19-6-2018 له‌ مه‌ڕاسیمێكی به‌رفراواندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری میوزیكی كوردی وه‌رگرت.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.