ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 21 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كهلهوڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌مى جامه‌كه ، كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌دووه‌م یاریان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
ئه‌رجه‌نتین له‌یاری پێشووى له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، له‌و یاریه‌دا هه‌وڵى براوه‌بوون ده‌دات له‌پێناو بێ هیوا نه‌بوونى لهپهڕینهوهى بۆ یاریه‌كانى قۆناغى 16ى داهاتووى جامه‌كه ، بۆیه هه‌وڵی براوه‌بوون ده‌دات ، ته‌نیا سێ خاڵى یاریه‌كه به‌چاره‌سه‌ر داده‌نێت لهیاریهكهى ئه‌مرۆدا به‌ده‌ستى بهێنێت و له‌پێناو په‌ڕینه‌وه و نزیك بوونه‌وه بۆ قۆناغى داهاتوو
له‌به‌رامبه‌ردا كرواتیا له‌یاری پێشووى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه ، لهكۆمهڵهكه له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه ، له‌یاری ئه‌مرۆش ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش ده‌یه‌وێـت سه‌ركه‌وتو بێت له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه و له‌پێناو نزیك بوونه‌وه بۆ قۆناغى داهاتوو
پێگەی وه‌رزشى ئۆلێی ئەرجەنتینی پێشبینى پێكهاته‌ى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كردووه به‌م شێوه‌یه
گۆلپارێز
کاباێرۆ
به‌رگریكاران
میرکادۆ ، ئۆتامێندی ، تاگلیفیکۆ
هێلى ناوه‌راست
سالڤیۆ ، ماسکیرانۆ ، پێرێز ، ئەکۆنا
هێرشبه‌ران
میزا ، ئەگوێرۆ ، میسی
پێکھاتەی ھەڵبژاردەی کرواتیا
گۆلپارێز
سۆباسیچ
به‌رگریكاران
ئیڤان ستریچ ، ڤیدا ، لۆڤرین ، ڤیرسالیچکۆ
ناوه‌راست
بادلیچ ، راکیتیچ ، پیرسیچ ، مۆدریچ ، ریبیچ
هێرشبه‌ر
ماندزۆکیچ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.