لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، بە هۆی نەهێنانی لیستی ناوی یاریزانان (کشوفات) و تەواو نەبوونی ناسنامەی بەشێک لە یاریزانان و ستافی هونەری یانەکان، خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان دواخرا، کە بڕیار بوو رۆژی هەینی 22/6/2018 خولەکە بەرێوە بچێت.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان یانەکان ئاگادار دەکاتەوە، لەگەڵ تەواو بوون و هێنانی سەرجەم پێداویستی یاریزانان و ستافی هونەری بۆ دروستکردنی ناسنامە، خولەکە بەرێوە دەچێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.