Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:42

مه‌سعود حه‌یده‌ر: بڕیاره‌کانى دادگاى فیدڕاڵی بارودۆخی عێراق هێوڕ ده‌کاته‌وه‌

دادگا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


  له‌دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21-6-2018 دادگای فیدراڵی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

دادگای فیدراڵی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ نایاساییه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانه‌ بۆ ده‌نگده‌ران .

 مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت 
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی چاوەروانکراو بوو، بالانس ڕابگرێت لە نێوان ھەردوو بەرەکە، پشتیوانی ئەو بڕیارەی دادگای باڵا دەکەین کە دووپاتی دەکاتەوە دەنگەکان بە دەست ھەژماربکرێنەوەو ھەموو گومانەکان بڕەوێنەوەو متمانە بگەرێتەوە بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن.

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ی دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  دادگای باڵای فیدرالی ئەو ماددەی سێ ی بە نادەستوری لەقەلەم دا کە دەنگی ئاوارەکان و دەرەوەو دەنگدانی تایبەتی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندبوو، مافی دەنگدانی ئەو چین و توێژانەی پاراست و ھەر سندوقێک تانەی لێدراوەو بە بەڵگە سەلمێندراوە کە ساختەکاری تێدا ئەنجامدراوە ھەژمار دەکرێتەوەو ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن وەکو خۆی دەبێت تا ھەژماردن و یەکلاییکردنەوەی تانەکان وەکو دادگای بالا ی فیدرالی لە بڕیارەکەی ئاماژەی پێکردوە. دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارە سیاسێکانی ناو یاساکە ھەڵوەشاندەوە. بەم بڕیارە دادگای باڵا بارودۆخەکەی عێراقی ھێورکردەوە.

 مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشى ، دادگاى بالاى فیدرالی سێ خاڵی دەستوری نوێی چەسپاند لە عێراق : 

١- پەرلەمان دەتوانێ لە دانیشتنی استپنائى یاسا تەشریع بکات.

٢- پەرلەمان دەتوانی یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکاتەوە پێش پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدرالی.

٣- پەرلەمان دەتوانێ یاسا تەشریع بکات و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بێ ئەوەی رەوانەی سەرۆک کۆماری بکات بۆ واژووکردن، ئەمەش پێچەوابەی ماددەی ٧٣ ی دەستوری عێراقە.

شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.