دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیاریدا بەوەی کە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان و دەنگدانی دەرەوە نایاساییە و بەپێچەوانەی مافی دەنگدانە بۆ دەنگدەران و رەتیکردەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێكاره‌كانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاریداوه، له شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن بێت و مۆڵه‌ت به كه‌س نه‌دات.
ئه‌و بڕیارانه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و نۆ دادوه‌ره‌دا هات كه له جێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دانراون، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21-6 له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی كۆمسیۆندا تاوتوێی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیان كرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمسیۆن له گفتوگۆكاندا تاوتوێی پلانی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانی عیراق كراوه، ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، بۆیه بڕیاردراوه شه‌ممه‌ی داهاتوو 23-6 ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامدا پێدانی مۆڵه‌ت بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن و نوسینگه‌ی نیشتمانی و ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆن راده‌گیریت ته‌نیا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی زۆر به‌په‌له و پێویست بێت.
مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له به‌غدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق کە لە 6ی حوزەیراندا ئەنجامدرا دەستورییە و ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کارێکی دروستە.
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی راشیگه‌یاند، تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناده‌ستووری نییه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و پێشمه‌رگه و هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانی ناوخۆ بە هه‌ده‌ردانی ده‌نگی ده‌نگه‌ده‌رانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.