Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:23

له‌ هۆڵه‌ندا گه‌وره‌ترین کۆنسێرتی جیهانی ئه‌نجامدرا

هانده‌رێكن بۆ پێكه‌وژیان و خۆشه‌ویستی نێوان نه‌ته‌وه‌كان
کوردستان TV
100%

رۆژی سێشه‌ممه‌ 19/6/2018 له‌ هۆلی " Paradise " له‌ ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆله‌ندا گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی جیهانی  ئه‌نجامدرا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندانی جیهانی تێیدا به‌شدار بوون .

هونه‌رمه‌ندی كورد " كاروان حه‌مید خه‌لاق " ئاشكرایده‌كات ، خۆی به‌ گۆرانییه‌كی كوردی  له‌ ژێر ناوی " ئه‌رێ  له‌یلێ  هاوار  له‌یلێ " له‌م كۆنسێرته‌ جیهانییه‌دا به‌شداربوو ، وتیشی گرنگی ئه‌م كۆنسێرته‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندانی جیهانی وه‌ك " كازم ساهیر " تێیدا به‌شدار بوون .

ئه‌م كۆنسێرته‌ له‌ دوو ئۆركێسترا پێكهاتووه‌ یه‌كه‌میان پێی ده‌ڵێن "fanfar partout "  كه‌ 50 ژه‌نیاری هۆله‌ندی له‌ خۆ ده‌گرێت و ئۆركێسترای دووه‌میش پێی ده‌ڵێن "  orchester partout " كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌ران و باس له‌ دۆخی په‌نابه‌ر ده‌كات ، كه‌ هه‌ردوو  ئۆركێستراكه‌  هانده‌رێكن بۆ پێكه‌وژیان و خۆشه‌ویستی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و تێكه‌لاوی كولتووری .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.