Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:29

کاروان حه‌مید به‌رهه‌مێکی تازه‌ی ئاماده‌یه‌

نزیكه‌ى 100 هونه‌رمه‌ندى بیانى به‌شدارن تێیدا
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی كورد " كاروان حه‌مید حه‌لاق " سه‌ره‌رای به‌شداریكردنی له‌ كۆنسێرتێكی جیهانیدا كه‌ له‌ ولاتی هۆله‌ندا سازكرا ، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی به‌ ناوی " كوردستانه‌كه‌م " .

گۆرانی كوردستانه‌كه‌م دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند " كاروان "ه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى كۆرى كارى بۆ كردووه‌ و نزیكه‌ى 100 هونه‌رمه‌ندى بیانى به‌شدارن تێیدا كه‌ له‌ ئاوازى هونه‌رمه‌ندى شارى كه‌ركووك عه‌دنان شه‌ویار و دابه‌شكردنى میوزیكى بافڵ سه‌رهه‌نگ و خۆیشى وه‌ك میوزیكژه‌ن به‌ ئامێرى باڵه‌بان به‌شداره‌ تێیدا. 

هونه‌رمه‌ند " كاروان حه‌لاق " خه‌لكی شاری كه‌ركوكه‌ له‌ ێستادا نیشته‌جێی وڵاتی هۆله‌ندایه‌  و له‌ ساڵی 2003 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی خۆی له‌ ژێر ناوی " وزه‌كانی ته‌مه‌ن " له‌ ساڵی 2008 بڵاوكرده‌وه‌ ،ناوبراو له‌ ساڵی 2016 ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی به‌ ناوی " هه‌ژان " بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوزراشت له‌ ازارو نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی ده‌كات ، له‌ ساڵی 2017 دوایین كاری هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى میوزیكى جیهانى كارێكى ترى ئه‌نجام داوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.