Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:17

هه‌واڵی مردنی شه‌جه‌ریان به‌ درۆ ده‌خرێته‌وه‌

ته‌ندروستی باوكی زۆر باشه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئێرانی  " محه‌مه‌د ره‌زا  شه‌جه‌ڕیان " بڵاوكرایه‌وه‌ ، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆمایۆنی كوری هه‌واله‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ .

هۆمایۆن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لو تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات كه‌ ته‌ندروستی باوكی زۆر باشه‌ و له‌ ماله‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كان ده‌كات ، هه‌روه‌ها هه‌موو دۆست هاورێكانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ر هه‌واڵێك هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی باوكی لێره‌ له‌م هه‌ژماره‌ی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ر هه‌واڵیكی دیكه‌ له‌سه‌ر باوكی بڵاوبكرێته‌وه‌ هه‌مووی درۆ و پروپاگه‌نده‌ن .

محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ناسراو به‌ " شه‌جه‌ریان " گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئێرانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری مۆسیقای سونه‌تیدا ،  له‌ ساڵی 1940 له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌ ئێران له‌ دایك بووه‌ و ئێستا له‌ ته‌مه‌نی 78 سالیدایه‌ ، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌لبوومی گۆرانی تۆماركراوه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ سازدانی چه‌ندین كۆنسێرت له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی وڵات .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.