Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:21

سه‌رۆک بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى خوالێیخۆشبێت (مەلاحاجی دێلۆیی) ده‌کات

خوالێيخۆشبێت (مەلاحاجی دێلۆیی) پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان خوالێخۆشبێت (مەلاحاجی دێلۆیی) برۆسكه‌یه‌كى  سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ى كرد، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی.

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەیشت. 

لەم بۆنه‌ خەمناکەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم گیانی کاک مەلاحاجی بخاته‌ به‌ر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون.

مسعود بارزانی.
٢١ـی٦ـی٢٠١٨
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.