Erbil 38°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:28

چۆن بزانی منداڵه‌که‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌؟

دایكان و بـاوكان زۆرتر ئـاگاداری نـه‌خۆشی تـرسناكی (شێرپه‌نجه‌) بن
کوردستان TV
100%

 پـێویسته‌ دایكان و بـاوكان زۆرتر ئـاگاداری نـه‌خۆشی تـرسناكی (شێرپه‌نجه‌) بن ، بـۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و نیشانانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت له‌ مناڵه‌كه‌تدا له‌به‌رچاوی بگریت .

به‌م نـیشانانه‌دا ده‌توانرێت بزانرێت كه‌ مـناڵه‌كه‌ت دووچاری شێرپه‌نجه‌ بووه‌ :

* ئه‌گه‌ر بێت و  مناڵه‌كه‌ت ( تـا ) ی هه‌بێت و زیاتر له‌ ( 14 ) ڕۆژ بخایه‌نێت .

* رشانه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و زیاتر بێت له‌ ( 7 )  ڕۆژ .

* له‌خه‌و هه‌ستانی له‌ رۆژدا ئه‌سته‌م بێت و له‌ شه‌ودا كه‌م خه‌و بێت .

* هه‌بوونی سه‌رئێشه‌یه‌كی هێواش كه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی كات زیاتر و قورستر ده‌بێت و پاشان ببێته‌ هۆی كێشه‌ له‌ ڕۆشتنیدا و  پاشانیش ببێته‌ هۆی ( صرع ) یاخوود گۆڕانی كه‌سایه‌تی مناڵه‌كه‌ له‌ڕووی ڕه‌فتارییه‌وه‌ .

* هه‌بوونی ئازاری ئێسكه‌كان یاخود ماسولكه‌كانی و وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هێشتا نیشانه‌كانی چاكبونه‌وه‌ی تیا نه‌بینرێت .

ئازاری ماسولكه‌كان به‌ جۆرێك ده‌بێت كه‌ له‌ شه‌واندا بێهێزی ده‌كات و پاشان هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌گرێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت گه‌ر (شێلان) ی بۆ بكرێت هه‌ر چاك نابێته‌وه‌و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی بۆ دروست ده‌بێت كه‌ زۆرجار به‌ ده‌رمانی هه‌وكردنیش چاك نابێت .

* هه‌بوونی ئازاری له‌ هه‌ندێ‌ ناوچه‌ی تایبه‌تی وه‌ك ئازاری ده‌وری كه‌مه‌ر .

* هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاره‌زووی خواردن و خوێن رێزی ئاسان و  گۆرانكاری خێرا له‌ بینین و گه‌وره‌بوونی جگه‌ر و دابه‌زینی كێش یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ركه‌وته‌كانی تری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و بوونی غودده‌ی به‌رجه‌سته‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی خۆی زیاتره‌ له‌ گه‌ردنی مناڵه‌كه‌دا .

گرنگترین كارێك كه‌ بكرێت ، ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركات ئه‌م نیشانانه‌ ده‌ركه‌وت له‌ مناڵه‌كه‌تدا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان بكه‌یت و ئه‌م نیشانانه‌ بۆ پزیشكه‌كه‌ بخه‌یته‌ڕوو ، هه‌روه‌ها پشكنینی خوێن و هه‌رچی پێویسته‌ بۆی ئه‌نجام بده‌یت به‌پێی ڕێنمایی پزیشكه‌كه‌ تاوه‌كو دڵنیا بیته‌وه‌ له‌ هه‌بوون یاخوود نه‌بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ .

سه‌رچاوه‌/ راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.