Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:22

لە لەندەن بەهۆی هەڕەشەی ئەمنی وێستگەیەکی شەمەندەفەر داخرا

کەسێکیش دەستگیرکرا
کوردستان TV
100%

 

لە لەندەن بەهۆی هەڕەشەی ئەمنی وێستگەیەکی شەمەندەفەر داخرا و کەسێکیش دەستگیرکرا.

پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی هەڕەشەی ئەمنی رۆژی هەینی وێستگەی چارینگ کرۆسیان داخستووە. بەگوتەی پۆلیس، کەسێک لە نێو وێستگەکە رایگەیاندووە کە بۆمبی پێیە ئەمەش پشێوی و ئاڵۆزی دروستکردووە.

پۆلیسی لەندەن هاوکات راشیگەیاندووە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە و داخرانی وێستگەکە توانیویانە کەسەکە دەستگیربکەن، بەڵام پۆلیس ئاشکرای نەکردووە کە ئەم کەسە بۆمبی پێبووە یان نا. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.