دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خۆی بۆ رۆژی یەکشەممە 24ی حوزه‌یرانی 2018، دواخرا.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، بۆ درێژکردنەوەی کاری پەرلەمان تا پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنه‌كان.
له‌م باره‌وه سه‌لیم جبووری سه‌رۆكى په‌ره‌له‌مان لە هەژماری تایبه‌تى خۆیدا له تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "فەیسبووك" نووسیویەتی" ئامانجی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو، بەبێ ئەوەی قورسایی مادی بخەینەسەر، بەڵكو بەپێ لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی حكوومەتی عێراق درێژ دەكرێتەوە".
پێشتر 60 پەرلەمانتاری عێراق داواكاریه‌كیان پێشكه‌شكردبوو بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کاری خولی سێیەمی پەرلەمانى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.