Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 21:38

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش 50 که‌سیان کوشتووه‌

جلی سه‌ربازی ده‌پۆشن و به‌ناسنامه‌ی ساخته‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی خه‌لیجی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش 50 كه‌سییان كوشتووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین و رێگای به‌غدا- موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراون، یان بریندار و رفێندراون، گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی 50 كه‌س.

هه‌روه‌ها روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌دا 25 كه‌سییان له‌ رۆڵه‌ی هۆزه‌كان و گوندشینانی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌ر به‌هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین.

فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراقیش به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا چه‌كدارانی داعش پلانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی خۆیان گۆڕیوه‌و به‌خێرایی هێرش ده‌كه‌ن و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كان و بیابانه‌كان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ كرده‌وه‌كانیاندا جلی سه‌ربازی ده‌پۆشن و به‌ناسنامه‌ی ساخته‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.