فابیۆ كاپیلۆ راهێنه‌ری ئیتاڵى له‌میانى به‌شدارى كردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى تیڤى ، په‌یامێك ئاراسته‌ى خۆرخى سامپاولى راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پێویسته له‌سه‌ر راهێنه‌ر له‌یاری داهاتووی كهیاریهكى چاره‌نووس سازه ، به‌ته‌نها پشت بهمیسى نه‌به‌ستێت ، ئه‌و یاریزانه به‌ته‌نیا هیچى پێناكرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت له‌پاڵ میسى هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان دیبالا و ئه‌گوێڕۆ له‌هێلى پێشه‌وه بن له‌پێناو فشار خستنه سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا ، تا بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هیوایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆیان له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغى داهاتوو .
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌دوو یاری پێشووى ئه‌نجامى باش نه‌بووه ، له‌یاری یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا دووچاری یه‌كسان بون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، له‌یاری دووه‌می له‌به‌رامبه‌ر كرواتیا دووچاری شكستێكى گه‌وره هات به‌ئه‌نجامی سێ گۆلێ بێ به‌رامبه‌ر .
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌دوو یاری پێشووى ته‌نیا خاوه‌ن خاڵێكه ، ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 26 - 6 -2018 ، كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین رووبه‌رووی نێجیریا ده‌بێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.