كۆمپانیای یوتیوب به‌مدواییه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدۆیۆ له‌سه‌ر ئه‌م بنكه ئینته‌رنێتییه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر فۆڵۆوه‌ره‌كانیان بگاته 100 هه‌زار كه‌س ، ده‌توانن له به‌رامبه‌ر ته‌ماشا كردنی ڤیدیۆكانیان داوای پاره له فۆڵۆوه‌ره‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی یوتیوب به ئاراسته‌ی زیادكردنی داهاته بۆ ئه‌م كۆمپانیایه، به‌تایبه‌تیی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا تووشی كێشه‌ی دارایی بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی یوتیوب رایانگه‌یاندووه ئامانج له‌مكاره ئه‌وه‌یه كه چیتر رێكلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات به‌كارنه‌هێنن و پشت ئهستووربن به سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م كۆمپانیایه ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار داهاتی ده‌ستده‌كه‌وێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی رێكلام له‌ناو ڤیدیۆكانیدا.
به‌م بڕیاره تازه‌یه‌ی كۆمپانیای یوتیوب ئه‌و خاوه‌ن چهنهڵانهی كه ڤیدیۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه ده‌توانن كۆنتڕۆڵێكی زیاتریان له‌سه‌ر رێژه و چۆنیه‌تیی وه‌ده‌ستهاتنی داهاتی خۆیان هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی پلانه تازه‌كه‌ی یوتیوب لایه‌نگران و ته‌ماشاوانانی ڤیدیۆكانی كۆمپانیاكه له به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 5 دۆلار بۆ هه‌ر مانگێك ده‌توانن ته‌ماشای ژماره‌یه‌ك له‌و ڤیدیۆیانه بكه‌ن كه خاوه‌ن ڤیدیۆكان له به‌رامبه‌ر ته‌ماشاكردندا داوای پاره‌یان لێده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.