چەند رۆژێكە باس باسی چونیەتی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانە لە قۆناغی گروپەكان ئەگەر دوو هەڵبژاردە یان زیاتر لەخاڵ وەك یەك بن ، دوای گەڕانێكی زۆر ئەمڕۆ یاسای فیفای تایبەت بەمۆندیالی روسیام دەسكەوت كە لە مادەی 32ی یاساكە لە بڕگەی پێنجەم باسی ئەم حاڵتە كراوە ، ئەگەر دوو هەڵبژاردە یان زیاتر لە هەموو شتێك وەكو یەك بوون واتا لە خاڵ و لەگۆڵ تۆماركرد و گۆڵ لێكردن ، ئەو كات یاری پاك كاری پێدەكرێت بەم شێوەیە
* كارتی زەرد 1 خاڵ
* دووكارتی زەرد كە دەبێتە كارتی سوور 3 خاڵ
* كارتی سووری راستەوخۆ 4 خاڵ
* كارتی زەرد دواتر كارتی سووری راستەوخۆ 5 خاڵ
بۆیە ئێستا بۆ نمونە ئیسپانیا لە پێش پورتوگالە چونكە ئیسپانیا یەك كارتی زەردی هەیە و پورتوگال دوو كارتی زەردی هەیە
ئیمە پێشتر پێمان وابوو یەكسەر تیروپشك دەكرێت بەڵام لەم مۆندیالە یاساكە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەداوای لێبوردنەوە بۆیە ئەگەر لەیاری پاكیش یەكسان بوون ئینجا تیروپشك دەكرێت
ئەمەش لینكی یاسایەكەیە لە ماڵپەری فیفا
سالار جهلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.