Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:38

چۆن قژێکی جوان و ته‌ندروستمان ده‌بێت

هه‌ڵوه‌رینی قژ له‌ رووی ده‌رونییه‌وه‌ كه‌سه‌كان تووشی كێشه‌ ده‌كات .
کوردستان TV
100%


وه‌ك ئاشكرایه‌ مرۆڤ له‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك دروستكراوه‌ و هه‌ر یه‌كێكیش له‌م پێكهاتانه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی بۆ مرڤه‌كان هه‌یه‌ .

قژی  یه‌كێكه‌ له‌م پێهاتانه‌ كه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌  بۆ مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه‌ جوانییه‌كی بێ وێنه‌ به‌ روخسار ده‌به‌خشێت ، واته‌ نه‌بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ له‌ رووی ده‌رونییه‌وه‌ كه‌سه‌كان تووشی كێشه‌ ده‌كات .

بۆ ئه‌وه‌ی قژێكی ته‌ندروست و جوانمان هه‌بێت پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك ڤیتامین بخۆین كه‌ له‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌ن :

ڤیتامین B7 زۆر گرنگه‌ بۆ قژ كه‌ له‌م خواردنانه‌دا هه‌یه‌ ، زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و سه‌وزه‌ و گوێز ، ڤیتامین c  زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی کۆلاجین کە پێکهاتەی سەرەکی قژە وە هەروەها قژ دەپارێزێت لە تێکشکان, ڤیتامین سی لە میوە زۆرە وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ ،  هه‌روه‌ها ڤیتامین D له‌ زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و شیر و ماسی و قارچكدا هه‌یه‌ .

ڤیتامین E قژ دەپارێت لە تێکشکان , لە دەنکی کوڵەبەرۆژە و ئەڤۆکادۆ و کاهوو زۆرە ، ڤیتامین A كه‌ له‌م خواردننانه‌دا زۆره‌ ، زەردێنەی هێلکە , شیر , کێزەر , پەتاتە , سپیناخ ، هه‌روه‌ها ئاسن كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی قژ ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و زەردێنەی هێلکە و نسک و بروکلی و سپیناخ و قەیسی زۆرە .

 قژ لە پرۆتین پێکهاتووە بۆیە کەمی خواردنی پرۆتین وا دەکات گەشەی قژ کەم بێتەوە. ئەو خواردنانەی پرۆتێنی زۆرە بریتیە لە کۆشت , هێلکە , پاقلەمەنییەکان , شیر , ماسی ، هه‌روه‌ها زینك لە نیسک و کۆشتی سوور و سپیناخ زۆرە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.