وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خزمه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی هونه‌ریان له بواری گۆرانی و هۆنراوه ،له رێوره‌سمێكدا كه له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامانه‌وه رێكخرابوو ، رێز له 3 هونه‌رمه‌ند گیرا كه زیاتر له 60 ساڵ ده‌بێت گۆرانی هه‌ورامی ده‌چرن .
لێپرسراوی مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان " ئەیوب رۆستەم " ئاشكرایده‌كات ، بۆ خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌ریان هه‌ستاین به رێزلێنان له هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ناوچه‌ی هه‌ورامان ( حه‌مه حوسێن كه‌یمنه‌یی ، جه‌میل نه‌وسوودی و عه‌تا زه‌ڵمی ) كه هه‌ریه‌كه‌یان خزمه‌تێكی زۆریان به هونه‌ری هه‌ورامان كردووه له بواری گۆرانی و هونه‌ر .
رۆسته‌م وتیشی ، دەمانەوێت ئەم رێزلێنانە بكەینە نەریتێك بۆ هونەرمەندانی ناوچەكەمان بۆ ئەوەی تا لە ژیانن وەفایان بەرامبەر بنوێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.