Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:25

چی ده‌زانیت ده‌رباره‌ی خاوه‌نی مایکرۆسۆفت

به‌ هۆی یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی خه‌ریكه‌ نه‌خۆشی مه‌لاریا له‌ ئه‌فریقیا به‌ كۆتا دێت
کوردستان TV
100%


خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ناوی " بیل گه‌یتس " ه‌ و ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌ ، سامانه‌كه‌ی له‌ سه‌رووی 90 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه‌ .

 منداله‌كانی گه‌یتس تا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشته‌ 14 ساڵ له‌ لایه‌ن باوكیانه‌وه‌ رێگه‌یان پێنه‌درا  ته‌له‌فۆن و سمارت فۆن به‌كاربهێنن ، له‌ ئێستاشدا زۆر به‌كه‌می رێگه‌یان پێده‌دات ڤیدیۆ گه‌یم و تابلێت و شاشه‌ زیره‌كه‌كان به‌كاربهێنن .

گه‌یتس خێزانه‌كه‌ی سه‌رپشك كردووه‌ له‌ به‌خشینی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازی ،له‌ ئێستادا رێكخراوێكی خێرخوازی داناوه‌ و تا ئێستا نزیكه‌ی 28 ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌ پرۆژه‌ی خێرخوازی ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌خشینه‌كانی گه‌یتس خۆی .

ئه‌م پیاوه‌ به‌ خێرخواز  ناسراوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری منداڵ و ته‌ندروستی منداڵ ، چاوی زۆر له‌سه‌ر  منداڵانی ئه‌فریقایه‌ ، به‌ هۆی یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی خه‌ریكه‌ نه‌خۆشی مه‌لاریا له‌ ئه‌فریقیا به‌ كۆتا دێت كه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵكێكی زۆری به‌ تایبه‌ت منداڵانی ده‌كوشت له‌م وڵاته‌ .

یه‌كێك له‌ قسه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ خێرخوازه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌لێت ، مایكرۆسۆفت سه‌رچاوه‌ و پانه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ چاوچنۆك و به‌ ته‌ماع بم و بمه‌وێت پاره‌یه‌كی زۆرتر كۆبكه‌مه‌وه‌ ،به‌لكو پاڵنه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌وێت هه‌میشه‌ داهێنان بكه‌ین و خزمه‌ت بكه‌ین .

دوا زانیاری له‌سه‌ر " بیل گه‌یتس " ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێنه‌رێكی زۆر باشه‌ و به‌رده‌وام ده‌خوێنێته‌وه‌ .
تێك ئای
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.