Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:33

گه‌نجێکی سوێدی له‌ رێگه‌ی "یوتیوب" ه‌وه‌ ساڵانه‌ 12 ملیۆن دۆلار ده‌ست ده‌که‌وێت

له‌ ێستادا خاوه‌نی 63 ملیۆن به‌شدار بووه‌
کوردستان TV
100%

وەک ئاشکرایە پێگەی یوتیوب لە جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بەمەش یەکێک لەو گەنجانەی زۆرترین داهات لە رێگەی یوتیوب کۆدەکاتەوە گەنجێکی سویدیە  ، کە  له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی  یوتیوب، ساڵانه‌ 12 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت .  

فێلیكس جێڵبێرگ، ئه‌و گه‌نجه‌ سویدیه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكانی له‌ پێگه‌ی ڤیدیۆیی یوتوب بڵاودەکاتەوە ساڵانه‌ بڕێكی زۆر پاره‌ په‌یدا ده‌كات و وە بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ ملیۆنێره‌كانی جیهان و له‌ ئێستادا كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌ یوتیوب خاوه‌نی زۆرترین به‌شداربووه‌ .

وە ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ “جێڵبێرگ” بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی  لە یوتیوب بەشێوەیەکی گشتی زیاتر قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر یاری كۆمپیوته‌ری له‌ جۆره‌كانی ترسناك و ئه‌كشن و ئه‌و پاره‌ زۆره‌ش كه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامه‌وه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌یدا .

كه‌ناله‌كه‌ی فێلیكس به‌ ناوی پیو دیپای " Pew Diepie " یه‌ له‌ ساڵ 2009 دایناوه‌ و له‌ ێستادا خاوه‌نی 63 ملیۆن به‌شدار بووه‌ .
تێك ئای

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.