Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:17

تیرۆریستانی داعش سێ رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ حکومه‌تی عێراق

بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان
کوردستان TV
100%

تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و سێ رۆژ مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و وێنه‌ی گوللـه‌بارانكردنی چه‌ند كه‌سێكیش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

چه‌كدارانی داعش گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌ند بارمته‌ ده‌بینرێن و ئه‌و گرووپه‌ داوا ده‌كات كه‌ هه‌موو ژنه‌ به‌ندكراوانی سوننی سه‌ر به‌ گرووپه‌كه‌ی كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی عێڕاق دان ئازاد بكرێن.

ئه‌و گرووپه‌ ده‌ڵێت سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت به‌ حكومه‌ت ده‌دات كه‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ ئازاد بكات، ئه‌گینا هه‌ر ئه‌و شه‌ش پیاوه‌ی كه‌ له‌ گرته‌ڤیدئۆكه‌ دا ده‌بینرێن ده‌یان كوژێت .

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌رێكێ جیهادی له‌ ڕۆژی شه‌مه‌دا بڵاوبۆوه‌ یه‌ك هه‌فته‌ دوای ئه‌وه‌ی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه‌ 17 پولیس و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕفاندوون.

ktv

هه‌ر دوێنێش چه‌كدارانی داعش له‌ شاره‌دێی سینییه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وێنه‌ی گوللـه‌ بارانكردنی چه‌ند كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایرين.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.