Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:53

" گۆرانییه‌ک له‌ دڵمایه‌" دیوانی دووه‌می شیعره‌کانی (ئازا حه‌سیب)ـه

له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ واژۆوه‌ خۆی پێشكه‌شی ئازیزانی بكات
کوردستان TV
100%

"گۆرانییه‌ك له‌ دڵمایه‌ " ناونیشانی دیوانی دووه‌می شیعره‌كانی نووسه‌ر و شاعیر ئازا حه‌سیب قه‌رداغی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

نیاز وایه‌ له‌ رۆژی ۱۳/ ۷/ ۲٠۱۸ له‌ یادی دووه‌م ساڵڕۆژی كۆچی دوایی " ئارا " ی جوانه‌مه‌رگی كوڕیدا، بگاته‌ كتێبخانه‌كان و له‌ مه‌راسیمێكیشدا به‌ واژوی خۆی پێشكه‌شی ئازیزانی بكات.

دیوانه‌كه‌ قه‌واره‌ مامناوه‌ندییه‌، ۲٤۲ لاپه‌ڕه‌یه‌، تابلۆی به‌رگه‌كه‌ی كاری هونه‌رمه‌ندی پایه‌داری رۆژئاوا " لوقمان ئه‌حمه‌د" ه‌. كاك "ئه‌ژی " دیزانی به‌رگ وناوه‌وه‌ی كردووه‌ و له‌ چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ تیراژی ٥٠٠ دانه‌ چاپ ده‌كرێ.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.