Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:42

ئایا ده‌توانین مۆبایله‌که‌مان بکه‌ین به‌ سویچی ئۆتۆمبێل؟

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ ناوی (Digital key)ـه‌
ئایا ده‌توانین مۆبایله‌كه‌مان بكه‌ین به‌ سویچی ئۆتۆمبێل؟
کوردستان TV
100%

سێ كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهان له‌ رێككه‌وتنێكدا بڕیاریانداوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی پڕۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه‌ هاندی مۆبایل بكه‌ن به‌ سویچی ئۆتۆمبێل و به‌مشێوه‌ چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌منیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئیتر داخستن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێل له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئیتر شوفێران پێویستیان به‌ هه‌ڵگرتنی سویچی ئۆتۆمبێل نابێت.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌ ناوی (Digital key)ـه‌، به‌مشێوه‌یه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات كه‌ شوفێره‌كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داونڵۆد ده‌كاته‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی و ته‌نه‌تات هه‌ر له‌ رێگه‌ی هه‌مان پڕۆگرام ده‌توانێ ستارت له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بدات یان بیكوژێنێته‌وه‌.

بڕیاره‌ سیسته‌مێكی ئه‌منیی باوه‌ڕپێكراویش بۆ گه‌ره‌نتی ئه‌و پڕۆگرامه‌ و كلیله‌ دیجیتاڵه‌كه‌ دابنرێت تا جیا له‌ خاوه‌ن یان شوفێری تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هیچكه‌سی دیكه‌ نه‌توانێت ده‌ستی به‌ سیسته‌مه‌كه‌ رابگات.

تا ئێستا كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی وه‌ك ئۆدی، بی ئێم ده‌بڵیوو، جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز، هیوندای، فۆلكس ڤاگن و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای وه‌ك ئه‌پڵ، سامسۆنگ، ئێڵ جی و پاناسۆنیك رۆیشتوونه‌ته‌ ناو رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی ئه‌م پڕۆژه‌ گرنگه‌. جیا له‌مانه‌ بڕیاریشه‌ كۆمپانیاكانی مارسیدس بێنز و تێسلا مۆتۆرز و ڤاڵڤۆ بڕۆنه‌ ناو رێككه‌وتنه‌كه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م پڕۆگرامه‌ نوێیه‌ له‌ سه‌ره‌تای 2019ـه‌وه‌ بخرێته‌ به‌رده‌ستی داواكاران.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.