Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:24

پێستێکی ده‌ستکرد داهێنراوه‌ که‌ هه‌ست به‌ ژان ده‌کات

دیار نییه‌ كه‌ ئه‌م پێسته‌ كه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت
پێستێكی ده‌ستكرد داهێنراوه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ژان ده‌كات
کوردستان TV
100%

تا ئێستا هیچكام له‌و ماددانه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی جێگه‌ی پێستی سرووشتی مرۆڤ درووستكراون توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ كه‌ هه‌ستی ئه‌و ژان و ئازاره‌ بۆ مرۆڤ درووستبكه‌ن كه‌ له‌ رێگه‌ی هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌ن، به‌ڵام به‌مدواییه‌ توێژه‌ران جۆرێك له‌ پێستی ئه‌لیكترۆنییان درووستكردووه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێ هه‌ست به‌ زیندوویی زیاتر بكرێت و ژان ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆناو جه‌سته‌ی مرۆڤ.

ئه‌ندازیارانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانكۆی جۆن هۆپكینزی ئه‌مریكا كه‌ داهێنه‌ری ئه‌م پێسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ نه‌ك له‌ بواری كواڵتی زۆر باشتره‌ له‌چاو نمونه‌كانی پێشوو، ته‌نات توانای هه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ژان و ئازار بكات و بیگوازێته‌وه‌ بۆناو جه‌سته‌، به‌جۆرێك كه‌ مرۆڤ هه‌ستی پێده‌كات.

پێسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ بۆ پیشاندان هه‌ستی ئازار، زانیاری تایبه‌ت به‌ گوشاری به‌ركه‌وتنی هۆكاری ده‌ره‌كیی ده‌كات به‌ سیگناڵێك كه‌ هاوشێوه‌ بێت به‌و سیگناڵانه‌ی ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ ده‌یگوازنه‌وه‌ و واده‌كه‌ن مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازار بكات.

هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئه‌م پێسته‌ كه‌ی و به‌ چی بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.