Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:28

سه‌رچاوه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌: به‌رپرسی گه‌وره‌ له‌ پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌زموونه‌کانن

رێگرن له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌رپرسی گه‌وره‌ له‌ پشت بڵاوبوونه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌زموونه‌كانی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یین.

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ سۆمه‌رییه‌ نیوز به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌،دزه‌كردنی پرسیاره‌كان له‌ بنكه‌كانی ئه‌زموونه‌كان نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستێكی باڵادا كراوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵگه‌ی روون له‌به‌رده‌ستدایه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: هه‌ندێك به‌رپرسی گه‌وره‌ له‌ دزه‌پێكردن و فرۆشتنی پرسیاره‌كان تێوه‌گلاون.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و مافیایانه‌ی پرسیاره‌كانیان فرۆشتووه‌،رێگرن له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكرێت.

رۆژی شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بریاریدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی وانه‌ی ئایینی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ره‌تبكرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیشتر پرسیاره‌كان دزه‌یان پێكراوه‌و بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.