له‌كاتی به‌رێوه چوونی یاریه‌كانی مۆندیالی 2018 له وڵاتی روسیا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گشت وبینینی یاره‌كان و هاندانی تیپه‌كانیان سه‌ردانی روسیا كردوه.
له كاتی به‌رێوه چوونی یارییه‌كان چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره ئاشكرا ده‌بن یه‌كێك له‌و چیرۆكانه گه‌نجێكی مه‌كسیكه به ناوی(جافی) بابزانین چۆن له روسیا ئاماده بوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌ش نه‌بوو.!
مانگێك پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیالی روسیا 2018 له وڵاتی مه‌كسیك كۆمه‌ڵێك گه‌نجێك بڕیارده‌ده‌ن، بۆ ساڵی 2018 بینه‌ری یاریه‌كانی مۆندیال بن له‌ناو یاریگا و گه‌شت بۆ روسیا بكه‌ن پێكه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك ده‌كه‌ن، یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌ناوی جافی هاوسه‌ره‌كه‌ی رێگای پێنادات بڕوات.
بۆیه جافی داواكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ره‌تناكاته‌وه، به‌ڵام وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر كارتۆنێكی گه‌وره ده‌كێشێت له هه‌مان كاتدا و داوا له هاوڕێكانی ده‌كات، ئه‌و كارتۆنه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن، هاوكات له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی "هاوسه‌ره‌كه‌م رێگای پێ نه‌دام ئاماده‌بم" هاورێكانی جافی داواكاریه‌كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن له‌هه‌ر شوێنێك ئاماده‌بوون وێنه كارتۆنییه‌كه‌ی جافیش له‌وێ بووه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.