Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:14

ماکرۆن پشتگیرى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌ ده‌کات که‌ ئاماده‌نین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن

پێویسته‌ سزاى ئابوورى به‌سه‌ریانا بسه‌پێنرێت كه‌ ئاماده‌ نین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن
ماكرۆن پشتگیرى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وروپیانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌نین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌ ئێواره‌ لوتكه‌یه‌ك كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى په‌نابه‌ران به‌ڕێوه‌چوو له‌ برۆكسلى پایته‌ختى به‌لژیكا، پشتگیرى خۆى ده‌ربریبوو بۆ سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌ نێو یه‌كێتى ئه‌وروپادایه‌ و ئاماده‌نین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن. 

رۆژى شه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یرانى 2018، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ى نێو یه‌كیتى ئه‌وروپا ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌گه‌ڕێن و تا ئێستا سوودیان له‌ بوونه‌ ئه‌ندامییه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ و كاتێك بۆ مه‌سه‌له‌ى وه‌رگرتنى كۆچبه‌ران وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه‌ و وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ پێویسته‌ سزاى ئابوورى به‌سه‌ریانا بسه‌پێنرێت كه‌ ئاماده‌ نین په‌نابه‌ر وه‌ربگرن. 

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ پیدرۆ سانجێز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌ بابه‌ته‌كانى ڕیفرۆم له‌ ئه‌وروپادا هاوڕان و وتیشى (فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌ى په‌نابه‌ران هه‌مان بیروبۆچون و ستراتیژى په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن).

ماكرۆن سه‌باره‌ت به‌ كۆچبه‌ران وتى: ده‌بێت ستراتیژیی هاوبه‌ش هه‌بێت و كار له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ بكرێت كه‌ په‌نابه‌ری لێ هاتوون، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى مافى مانه‌وه‌یان نییه‌ پێویسته‌ ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان بكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها پیدرۆ سانجێز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ ماكرۆن سه‌ردانى ئیسپانیا ده‌كات و ئه‌و بابه‌ته‌ دووباره‌ باسى لێوه‌ ده‌كریت.

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ لوتكه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا و كۆمارى چیك ناڕه‌زایى خۆیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕى و ئه‌وان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ى په‌نابه‌ران وه‌رنه‌گرن.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.