Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 22:46

له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، ئینگلته‌را سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ی به‌سه‌ر په‌نه‌ما تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌ له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌مى جامه‌كه‌ ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئینگلته‌را و په‌نه‌ما رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

ئینگلته‌را توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌سه‌ر په‌نه‌ما تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا 

 

له‌و یاریه‌دا هاریی‌ كین یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را توانی‌ به‌ سێ‌ گۆڵ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ ( 22 ، 46 ، 62 ) هاتریك له‌ یاریه‌كه‌  بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار بكات ،  هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان  جون ستونز به‌ دوو گۆڵ و جیسی‌ لینغارد   سێ گۆله‌كه‌ی دیكه‌یان بۆ   هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را تۆمار كرد،  فیلیپی‌ بالوی‌ تاكه‌ گۆڵی‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ په‌نه‌ما تۆمار كرد

 

ئینگلته‌را دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌مۆندیال تۆمار كرد و خاوه‌ن 6 خاڵه‌ هاوشێوه‌ی  به‌لژیكا ، په‌نه‌ماش دووچاری دووه‌م شكست هات و به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر بێ هیوا بووه‌  له‌گه‌یشتنى به‌یاریه‌كانى قۆناغى داهاتووى جامه‌كه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.