Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:38

چاودێرانى نێوده‌وله‌تى له‌ پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنه‌کانى تورکیا نیگه‌رانن

لەو شوێنانەی پێشێلكاری كراوە ئەو چاودێرانە بوونیان نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

شاندێكی رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا كە بۆ چاودێرییكردنی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان چوونەتە توركیا رایدەگەیەنن، بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە نه‌یانتوانى بچنە نێو پارێزگای ئۆرفاوه‌. 

ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/6/2018 ئادری گلۆڤەر یەكێك لە ئەندامانی شاندی رێكخراوی هاوكاری و ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشێلكراییەكانەوە رایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی ئاسایشەوە چاودێرەكان نەیانتوانییەوه‌ خۆیان بگەیەننە پارێزگای ئۆرفا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ماوەی مانگێكە كە چاودێرەكانمان لەناوچە جیاجیاكانی توركیادا بڵاوبوونەتەوە و چاودێری دۆخی هەڵبژاردن دەكەن، هەروەها ژمارەیەكی دیكە لە چاودێرەكانیشمان لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە هاتوونەتە توركیا بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی دەنگدانەكە بكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كه‌ 300 بۆ 330 چاودێری یەكێتیی ئەوروپا لە ئێستا چاودێری پرۆسەی دەنگدان دەكەن، بەڵام بە پێی زانیاریی میدیاكانی توركیا لەو شوێنانەی كە پێشێلكاری كراوە ئەو چاودێرانە بوونیان نه‌بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.