Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 21:15

خواردنه‌وه‌ی شیر له‌گه‌ل ئه‌م خۆراکانه‌ زیانبه‌خشه‌

نابێت شوكولاته‌ و شیر له‌گه‌ل یه‌كتر بخۆین
کوردستان TV
100%

ئاشكرایه‌ به‌ هۆی ئه‌م هه‌موو پرۆتینه‌ی تییدایه‌تی ، سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ ، به‌ڵاَم ئه‌مه‌ مانای وا نییه‌ هه‌ر چۆن و له‌گه‌ل هه‌ر شتێك بیخۆیت سوودی بۆ مرۆڤ هه‌بێت .

له‌م باره‌وه‌ شاره‌زایانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ نابێت شیر له‌گه‌ل چه‌ند خۆراكێك بخورێته‌وه‌ ، چونكه‌ تووشی ژماره‌یك كێشه‌مان ده‌كه‌ن و زیانی ته‌ندروستیان ده‌بێت .

یه‌كێك له‌م خۆراكانه‌ی كه‌ نابێت له‌گه‌ل شیر بخورێت بریتییه‌ له‌ شه‌كر ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێكهاته‌ی شیردا  ماده‌ی‌ (لیسین) هه‌یه‌ له‌كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ (فركتۆز)ی‌ تێداییه‌ ، ماده‌ی‌ (فركتۆز لیسین) دروستده‌كات كه‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت ، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت .

به‌ هه‌مان شێوه‌ شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ نه‌خواردنی پرته‌قال ێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبونی‌ گه‌ده‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌و سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌ ، هه‌روه‌ها نابێت  شوكولاته‌ و شیر له‌گه‌ل یه‌كتر بخۆین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین‌و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن.

زانایان پێمان ده‌ڵێن كه‌ خۆمان به‌دوور بگرین له‌ خواردنه‌وه‌ی شیر له‌گه‌ل ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن ، چونكه‌ ده‌بێته‌  هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌نێوان (كالیسیۆم‌و مه‌گنیسیۆم) ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆتان به‌دووربگرین له‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش‌ودوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.