Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:25

هۆزان جانێ ده‌ستگیر ده‌کرێت

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر گرتنی " جانێ " هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه‌ .
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " هۆزان جانێ " به‌ تۆمه‌تی پاڵپشتی له‌ پارتی كرێكارانی كودستان " pkk  " دوێنی له‌ خالێكی پشكنینی نزیك شاری ئه‌ده‌نه‌ ، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرا .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه‌ ، له‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پارتى دیموكراتى گه‌لان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ده‌نه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌و پارته‌ش له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌ و به‌فه‌رمى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ به‌شداره‌ ، تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر گرتنی " جانێ " هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه‌ .

هۆزان جانێ له‌ ساڵی 1971 له‌ باكووری كوردستان له‌ دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كورد ، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.