مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ، لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی ، کۆمسیۆنی بالای ھەڵبژاردنەکان بڕیاری دا بە ھەژمارکردنی تەنھا ئەو سندوقانەی کە تانەی لێدراوە یان بە راپۆرتی فەرمی گومانی تەزویری لەسەرە.
لەسەر ئەم بنەمایە بێت، ھەژمارکردنی دەنگەکان کاتێکی زۆری پێویست نییەو و درێژکردنەوەی تەمەنەی پەرلەمانی عێراق کە نادەستوریە پێویست نییە. ئەوەی گرنگە لەم ھەژمارکردنە دەنگی راستی لایەنەکان بگەرێتەوەو دەنگدەر متمانەی بە پرۆسەی سیاسی بێتەوە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ڕاشیگه‌یاند ، دادگای بالای فیدراڵی دەتوانێ بەشێکی زۆر لە دەرچۆکان تەسدیق بکات و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ لە ئایندەی نزیک دەکرێ ئەنجام بدرێ.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.