Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:43

یه‌کێتى ناوه‌ندى تۆپى پێی کوردستان تایبه‌ت به‌پارێزگاى هه‌له‌بجه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان  رایده‌گه‌یه‌نێت ، دوای ئەوەی رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو  یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاریدا لەسەر سێ ئاست پاڵەوانیەتی تۆپی پێ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کوردستان، (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و دهۆک) ساز بکات، لە لایەنی وەرزشوانانی شاری هەڵەبجەی خۆشەویست گلەیی هەیە، گوایە دەبوو هەڵەبجەیش وەک پارێزگا بەشدار بووایە، ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، رایدەگەینین دوور و نزیک بەشدارینەکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا لە پاڵەوانیەنییەکان لە ئەستۆی ئێمە نییە، چونکە تا ئێستا بە فەرمی لە لایەن لێژنەی ئۆڵمپی کوردستان ئێمە ئاگادار نەکراینەوە، کە هەڵەبجە نوێنەریەتی لێژنەی ئۆڵمپی و لقی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی هەبێت، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە بەشدارینەکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگای سەربەخۆ لە چالاکی یەکێتییەکەمان لە ئەستۆی لێژنەی ئۆڵمپی کوردستان، چونکە تا ئێستا هەڵەبجەی شەهید تەنیا نوێنەرایەتی و لقی یەکێتی تۆپی پێی لەسەر ئاستی عێراق هەیە و لە کوردستان نییە، بۆیە پێویستە وەرزشوانان و لایەنی پەیوەنداری وەرزشی هەڵەبجە، بە نووسراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەی ئۆڵمپی ئاگادار بکاتەوە لە دامەزراندنی ئەم دەزگەیانە لەسەر ئاستی کوردستان، دواتر ئێمەیش وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە لایەن لێژنەی ئۆڵمپی ئاگادار بکرێنەوە.


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.