Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:36

سامپاولى له‌ئه‌رجه‌نتین دورخرایه‌وه‌ و راهێنه‌ری نوێ له‌شوێنى دیاری کرا

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بۆ سامپاولی چیتر تۆ لە ھەڵبژاردە بڕیار بەدەست نی
کوردستان TV
100%

میدیاكانى ئه‌رجه‌نتین بڵاویان كرده‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌  له‌یاری داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر نێجیریا به‌بێ راهێنه‌ر ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجام ده‌دات 

میدیاكان هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كى خراپ هه‌یه‌ له‌نێوان یاریزانان و خۆرخى راهێنه‌ر ، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ى كێشه‌ دروست ببێت ، له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین بریاری داوه‌ سامپاولى دورخاته‌وه‌ له‌كاری راهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه‌  و له‌شوێنى ئه‌و بۆرچاگا ده‌ست نیشانكراوه‌ ، كه‌ناوبراو له‌پێشووتر یه‌كێك بوو له‌ئه‌ستێره‌كانى ئه‌رجه‌نتین 


میدیاكانى ئه‌رجه‌نتین بڵاوشیان كردووه‌ته‌وه‌ ،   یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین له‌ پەیامێکی كه‌ ئاراسته‌ى سامپاولی کردووە پێى راگه‌یاندووه‌ ،   چیتر لە ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بریار بەدەست نی  ، ئەگەر حەز دەکات دەتوانێت لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێ و ئەگەر پێشت  خۆش نییە ئەوە دەتوانێت ئامادە نەبێت و ھیچ کێشەیەک نابێت

سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 26 ى حوزه‌یرانى 2018 ، كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌سێیه‌م یاری خۆی له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا رووبه‌رووی نێجیریا ده‌بێته‌وه‌


ئه‌رجه‌نتین له‌دوو یاری پێشووی نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌یاریه‌ك دووچاری شكست هاتووه‌ و له‌یاریه‌كه‌ى دیكه‌ش دووچاری یه‌كسان بوون بووه‌ ، له‌ئێستادا هه‌ڵبژارده‌كه‌ خاوه‌ن یه‌ك خاڵه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.