رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، باره‌گای لیواكانی 45 و 46ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌و ناوچه سنوورییه بۆردومان كران و له راگهیهندراوێكیشدا میلیشیاكه ده‌ڵێت: فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به دوو مووشه‌كی ئاراسته‌كراو له هێزه جێگیرهكانییان داون و به هۆیه‌وه 22 كوژراو و 12 برینداری لێككهوتووهتهوه.
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بێدەنگ نابن لەو هێرشە ئاسمانییەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجامیداوە لەسەر سنووری سوریا و بەهۆیەوە 22 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، جەمال جەعفەر، كە ناسراوە بە ئەبو مەهدی موهەندس یەكێكە لە سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بە ئەمەریكییەكان دەڵێین، ئێمە وەكو حەشد سەر بە حكومەتی عێراقین و سەر بە سەركردەی هێزە چەكدارەكانین، بەڵام بێدەنگ نابین لەسەر ئەو هێرشە.
ئەبو موهەندس ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی حەشدی شەعبی پارچەكانی ئەو موشەكەیان كۆكردووەتەوە كە لە هێرشەكەدا بەكارهاتووە، وتیشی، ئەو پارچانە سەلماندوویانە هێرشەكە ئەمەریكی بووە.
حەشدی شەعبی ئەمەریكا تۆمەتبار دەكات بە ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانی لە شارۆچكەی ئەلبوكمالی سەر سنووری سوریا، كە بووەتە هۆی كوژرانی ژمارەیەك چەكدار و برینداربوونی 12 چەكداری دیكە، بەڵام واشنتۆن رەتیكردەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا.
شایه‌نی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، باره‌گای لیواكانی 45 و 46ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌و ناوچه سنوورییه بۆردومان كران و له راگهیهندراوێكیشدا میلیشیاكه ده‌ڵێت: فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به دوو مووشه‌كی ئاراسته‌كراو له هێزه جێگیرهكانییان داون و به هۆیه‌وه 22 كوژراو و 12 برینداری لێككهوتووهتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.