Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:24

دەمیرتاش: لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا گەورەترین سته‌مم لێکراوه‌

دەمیرتاش بەشداریکردنی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسف ده‌كات
کوردستان TV
100%


سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا رایده‌گه‌ینێت" لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا گەورەترین سته‌م له‌ خۆى كراوه‌، چونكه‌ ئه‌وانى تر ئازاد بوون و به‌ دلى خۆیان كورو كۆبوونه‌وه‌یان ساز ده‌كرد، به‌لام خۆى له‌ زینداندا بووه‌و ئه‌و مافه‌ى نه‌بووه‌.

دەمیرتاش لە تویتێکدا نوسیوویەتی، لە ھەڵبژاردنەکەی تورکیادا گەورەترین ستەمی بەرامبەر کراوە، چونکە رێگەی پێنەدراوە بانگەشەی ھەڵبژاردن لە دەرەوەی زیندان بکات و تەنھا لە زیندانەوە 100 تویتی بڵاوکردۆتەوە، لەکاتێکدا کاندیدەکانی تر 100 کۆبوونەوەی جەماوەرییان ئەنجامداوە.

دەمیرتاش پیرۆزبایی لە ھەموو ھاووڵاتیانی تورکیا کردووە کە چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پیرۆزبایی لە ھەدەپەش کردووە کە سەرباری سەرجەم ئەو رێگریانەی لەبەردەمیدا بوون، توانی بەربەستی 10% تێپەڕێنێت، بەشداریکردنی ھەدەپەشی لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسفکردووە.

ناوبراو نووسیویه‌تى" متمانەی ھاووڵاتیان بە ھەدەپە ئەو راستییەی سەلماند کە گەلی تورکیا سوورە لەسەر چەسپاندنی ئاشتی و ئازادی و بنەماکانی دیموکراسی.

دڵنیاییشی داوەتە لایەنگرانی ھەدەپە کە بەردەوام دەبن لە خەبات و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لەرێی سیاسەتەوە چارەسەر بۆ گرفت و ئاڵۆزییەکان بدۆزنەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.