Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 23:32

نرخی ئاو گران ده‌بێت

ته‌نها شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌
aw
کوردستان TV
100%

ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ زیاده‌یه‌ك بخرێته‌ سه‌ر نرخی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌ڵكو زیادبوونی نرخه‌كه‌ ته‌نها شوێنه‌ بارزگانی و پیشه‌سازییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی له‌سه‌ر زاری عادل ماجد، جێگری به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌غدا گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌مساڵدا هیچ زیاده‌یه‌كی نرخ ناچێته‌ سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان،به‌ڵكو زیاده‌ نرخه‌ ته‌نها شوێنه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و بڕه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده‌ نییه‌.

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نرخی یه‌ك مه‌ترچوارگۆشه‌ی ئاو 187 دیناره‌ و حكومه‌تیش پاڵپشتییه‌كی باشی ئه‌و كه‌رته‌ ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.