Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:36

ئه‌و وڵاته‌ پێویستی به‌ 48 هه‌زار شۆفێری بارهه‌ڵگر هه‌یه‌

مووچه‌ی ساڵانه‌یان 80 تا 100 هه‌زار دۆلار ده‌بێت
کوردستان TV
100%

له‌ كه‌نه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌یان نزیكه‌ی 80 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دییه‌، به‌هۆی سه‌ختی بارودۆخی كاركردنیانه‌وه‌، كورتهێنان له‌ ژماره‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كاندا گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دادا سێكته‌ری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پێویستی به‌  48 هه‌زار شۆفێره‌.

له‌ ویلایه‌تی برونسویك، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌، به‌هۆی سه‌ختی ژیان و بارودۆخی ناله‌باری كاركردنه‌وه‌، گازنده‌یان له‌ ده‌ست نه‌كه‌وتنی شۆفێر بۆ رێگا دووره‌كان هه‌یه‌.

زیادكردنی كرێكانیش نابێته‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌. ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ تازه‌ ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌، سه‌ره‌تا تێكڕا ساڵانه‌ 80 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دی وه‌رده‌گرن. ئه‌م مووچه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 100هه‌زار دۆلار

یه‌كێتی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ كه‌نه‌دا ئاشكرایكردووه‌ تا ساڵی 2024 ژماره‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێویستن ده‌گاته‌ 48 هه‌زار شوفێر.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.