Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 00:42

رۆناڵدۆ : گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکه‌وتین بۆ قۆناغى 16

له‌لێدوانى بۆ ئاسی ئیسپانى
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى جامه‌كه‌ ، ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌  ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال و ئێران رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ ، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات . 

له‌یاریه‌كه‌دا ڕۆناڵدۆ لێدانێكى سزاى له‌ده‌ست دا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆماری گۆل ، به‌هۆیه‌وه‌ دوای یاریه‌كه‌ توڕه‌ بوونى پێوه‌دیار بوو میدیاكان زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵیدا لێدوان بدات ناوبراو بۆ هیچ ده‌زگایه‌ك لێدوانى نه‌دا ، بەڵام له‌و كاته‌ى رووبه‌رووی  په‌یامنێری رۆژنامه‌ى ئاسی ئیسپانى بوویه‌وه‌ ، ڕۆناڵدۆ ڕایگه‌یاند  ،  گرنگ ئەوە یه‌  ئێمە ھەردوو ھەڵبژاردە سەرکەوتین ، مه‌به‌ست له‌و لێدوانى ڕۆناڵدۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال و ئیسپانیا سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى 16 و گوێ ناده‌ن به‌ئه‌نجامى یاریه‌كانى ئه‌مرۆ كه‌چى ڕوویدا 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.