له ڕاگه‌یاندراوێكى كۆشكى سپى كه له ماڵپه‌رى فه‌رمى بڵاوكراوه‌ته‌وه دوێنى دووشه‌مه 25ى حوزه‌یرانى 2018، مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تاوتوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ـی حوزه‌یرانیان كرد كه له عێراق به‌ڕیوه‌چوو به مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق .
مایك جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێ بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه بێت و حكومه‌تى نوێ نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو هاووڵاتییانى عێراق بكات.
مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوپاسگوزارى ده‌ربڕى بۆ پشتگیرى عێراق له هاوپه‌یمانیتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌زاندنى داعش و رۆلى عێراقى به‌رز نرخاند له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش، هه‌روه‌ها مایك پێنس جه‌ختیكردووه‌ته‌وه پێشكه‌وتنى ئابوورى و ئاسایشى و سه‌قامگیرى زیاتر پێویسته بۆ سوود وه‌رگرتن له به‌زاندنى داعش.
مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پابه‌ندبوونى هاوبه‌شیان راگه‌یاند بۆ پاراستنى تووشبووى قوربانیانى ده‌ستى ئیسلامى رادیكال و زیانبه‌خشه‌كانى ده‌ستى داعش و هاوكارى و یارمه‌تى كردنیان.
جێى ئاماژه‌یه هه‌ردوو لایه‌ن گفتۆگۆى سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رى ئاژانسى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى مارك گرینیان كرد له داهاتوو بۆ عێراق له پشتگیرى ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.