لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت له‌ڕێگاى تیمه‌كانى هاتووچۆ هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ماتۆر سكێله نایاساییه‌كان به‌رده‌وامه و تا ئێستا 900 ماتۆر سكێل ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه .
هاتوچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌نگاوى دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕ سكێله نایاساییه‌كان ، داخستنى ئه‌و شوێنانه‌یه كهماتۆر سكێل به‌شێوه‌ی نایاسایی مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى لێى ئه‌نجام ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات ، كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌كڕین ولێخورینی ماتۆرسكێلی نایاسایی ، ته‌نها ئه‌وانه بكڕن كهتابلۆیان هه‌یه و تۆمار كراون ئه‌گه‌رنا ماتۆرسكێلهكانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و پێیان نادرێته‌وه و تێك ده‌شكێندرێن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.