Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 03:44

مانگرتنی تاران بەردەوامە

سەتڵی خۆڵی سەر جادەكان سوتێنراون
کوردستان TV
#11
100%

چەند رۆژێکە بە هۆی ناجێگری بازاڕی دراو و دۆخی ئابورییەوە دوکاندارانی بازاڕەکانی تاران وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەوەی حکومەت ناتوانێت نرخی دراوەکان جێگیر بکات دوکانەکانیان داخستوە و مانیانگرتووە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەوە تا ئێستا بەشێکی زۆری بازاڕەکانی تاران نەکراونەوە و لە رۆژانی دواتریشدا مانگرتن چەند شارێکی تری ئێرانی گرتووەتەوە.

مانگرتن و ناڕەزایەتی كاسبكاران لە تاران بۆ رۆژی سێیەم بەردەوامەو لەهەندێك لە شارەكانی دیكەی ئێرانیش لەوانە ئەسفەهان، ئەراك و كرماشان دەست بە دەربڕینی ناڕەزایەتی كراوە.

بی بی سی: بەردەوامی ناڕەزایەتییەكان لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ(سێشەممە)، عەباس دەوڵەتئابادی، داواكاری گشتی تاران رایگەیاندبوو ژمارەیەك لەوانەی ناڕایەتیان دەربڕیوە دەستگیركراون كە رێكخەرانی سەرەكی گردبوونەوەكانی دوێنێی بازاڕەكانی تاران بوون.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە لە شەقامی (لالەزار)ی تاران گردبوونەوەو ناڕەزایەتی دەستی پێكردوەو سەتڵی خۆڵی سەر جادەكان سوتێنراون و زۆربەی دوكانەكانی ئەو شەقامە ئەمڕۆ داخراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.